وەزارەتی تەندروستی: کارەسات بەڕێوەیە

بۆ یەکەمجار زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی هەڵشکانی ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا دەدات و دەڵێ "بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە".

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لە کوردستان تۆمارکرا".

راشیگەیاندووە: "بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە".

ئەم هۆشداریەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشانە و پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا دابوو.