وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند رێنماییەك بە هاووڵاتییان دەدات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه، داوا ده‌كات پارێزگاكان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له مه‌ترسی نه‌خۆشی "تای خوێنبه‌ربوون" ئاگاداربكرێنه‌وه، كه چه‌ند حاڵه‌تێك له شاره‌كانی عێراق تۆماركراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، له‌به‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون "الحمی النزفیة"، پێویسته ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، كه باشترین شوێنی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كانن، نه‌وه‌ك ماڵ و كۆڵانه‌كان، چونكه له سه‌ربڕخانه‌كان ره‌چاوی هه‌موو مه‌رجه‌كانی پاكوخاوێنی كراوه و له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی پزیشیكیی ڤێترنه‌ری ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته له كاتی سه‌ربڕین و وردكردنی گۆشته‌كه ره‌چاوی پاكوخاوێنی كه‌سێتی بكرێت، وه‌ك ده‌ستشووشتن به ئاو و سابوون پێش ئه‌و كاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی وه‌ك به‌ستی ماسك و په‌نجه‌وانه و به‌روانكه‌ی نایلۆن و جزمه (پێڵاوی پلاستیكی) به‌كاربێت، تا رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، ده‌بێت گۆشته‌كه بخرێته ناو نایلۆنی پاك و به‌كارنه‌هاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ساردكه‌وه بپارێزرێت به‌ر له‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت، چونكه پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی گۆشته‌كه.
روونیشكرده‌وه، نابێت پاشماوه‌ی ئاژڵه‌سه‌بڕاوه‌كان فڕێبدرێته شوێنه گشتییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، بۆیه ده‌بێت به‌پێی رێنامییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كشتوكاڵ له‌ناوببرێت.
د.ی