باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق: موسڵمانم و كوڕه‌كه‌شم ناوی عه‌لی-یه
K24 - هه‌ولێر:
مارك برایسۆن ریشاردسۆن، باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا ئاشكرای كرد، موسڵمانه و كوڕه‌كه‌شی ناوی "عه‌لی"یه و پێشتریش له عێراق كاری كردووه.
ریشاردسۆن له گرتییه‌كی ڤیدیۆیی، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه دووه‌م جاره له عێراق كارده‌كات و پێشتر له ماوه‌ی ساڵانی 2013 تا 2014، جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا بووه له عێراق.
باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق گوتی: "خۆشحاڵم دووباره هاتمه‌وه عێراق، هاتووم په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و عێراق بده‌م، به‌و پێیه‌ی موسڵمانم، زۆر شت له‌سه‌ر مێژووی عێراق ده‌زانم، ده‌مه‌وێت سه‌ردانی زۆر‌به‌ی شوێنه‌كانی عێراق بكه‌م".
گوتیشی: "ده‌رچووی زانستی ئایینه‌كانم و زۆر پێمخۆشبووه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كۆبكه‌مه‌وه، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدان بووم له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق".
له‌گه‌ڵ زۆر له هاوڕێ كۆنه‌كانم له عێراق قسه ده‌كه‌م، به‌نیازی چه‌ندین كاری نوێم له‌و وڵاته، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تم هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م "عه‌لی" كه له له‌نده‌نه، قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌كه‌م و په‌ره به ئاخاوتنم به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌م، ئینشاڵڵا یارمه‌تیم ده‌دات".
د.ی