لە گەرمیان دوو کەس بە تۆمەتی پلانی دزینی بانکی جیهان دەستگیرکران

یەکێک لە تۆمەتبارەکان پاسەوانی بانکەکەیە
تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 – گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد، دوو کەسیان دەستگیر کردووە، کە پلانیان هەبوو لە پشووی رۆژانی جەژن بانکی جیهان لە کەلار ببڕن.

موقەدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک، کە پاسەوان بانکی جیهانە لە کەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی  دزینی بانکەکەی داڕشتووە و  بەرنامەی  دانابوو لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "شەوی رابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە".

راشیگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا  لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".