ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه سه‌ردانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌ه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پێویستە رۆژى شەممە (24ی ته‌ممووزی 2021) واتا یەک رۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن، بە مەبەستى دڵنیابوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان.
روونیشكرده‌وه، ئێستا قوتابیان دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە، بۆیە دووپاتى دەکەینەوە تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.