وەزارەتی نەوتی عێراق ئاو بەسەر هاووڵاتیانی بەسرە دابەش دەکات
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه و پیسبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى پاك، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنى ئاوى خواردنه‌وه له قه‌زاى (ئه‌بی خسێب)ى سه‌ر به پارێزگاى به‌سره.
له چوارچێوەی به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقدا، هاتووە، به فه‌رمانى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتى عێراقى، بڕیاردرا، ئاوى پاك، دابه‌شی سه‌ر دانیشتوانى قه‌زاى (ئه‌بی خه‌سیب) بكرێت، له‌و هه‌ڵمه‌تەدا چه‌ندین كۆمپانى بوارى نه‌وت، به‌شداریانكردووه، له‌نێویاندا كۆمپانیای مه‌سافى، كه كاری ده‌رهێنانى نه‌وت ده‌كات، له پارێزگاى به‌سره.
راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئاوى خواردنه‌وه‌یان چنگ ناكه‌وێت، یاخود ئاوى ناوچه‌كانیان به‌كه‌ڵكى خواردنه‌وه ناێت.
سەرچاوە: AP
ک.ب