جێریمی ماتیۆ له هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا دوور خرایه‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فره‌نسا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی هه‌واڵی دوور خستنه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا جێریمی ماتیۆیان راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ری لیكیپی فره‌نسا باسی لێوه كراوه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا (دیدییه دیشامب) به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی، جێریمی ماتیۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵانی یاریزانی بارسێلۆنای دوورخسۆته‌وه و له شوێنی ئه‌و بانگهێشتی (ساموێل ئومیتی) به‌رگریكاری یانه‌ی لیۆنی فره‌نسای كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ یۆرۆی 2016 زۆرترین گرفتی له هێڵی به‌رگری بۆ دروست بووه، به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خشه‌وه، له مامادۆ ساخۆی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بێبه‌ش بووه، جیا له‌وه‌یش به‌هۆی پێكانه‌وه رافائێل ڤارانی به‌رگریكاری ریال مه‌دریدیشی له‌ده‌ستداو له شوێنی ئه‌و هانای بۆ عادل رامی بردووه، ئه‌مرۆیش به فه‌رمی له تواناكانی جێریمی ماتیۆ بێبه‌ش بوو.
ئێستا هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ یۆرۆی 2016 له‌م یاریزانانه پێك دێت: (پاریس ئیڤرا، لۆران كۆسیلینی، باكاری سانیا، مانگالا، كریستۆف، ساموێل ئومیتی، عادال رامی و لوكاس دینیی.