لە عێراق کۆرپەیەکی 12 رۆژی تووشی کۆرۆنا بووە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، بڵاویكرده‌وه، كۆرپه‌یه‌كى ته‌مه‌ن(12)رۆژیى، تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، وەک یه‌كه‌مین حاڵه‌تى ده‌گمه‌نیش، له عێراق تۆمار كرا.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، رایگه‌یاند، بچووكترین تووشبووى كۆرۆنا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، تۆمار كرا، کە ته‌مه‌نى كه‌متر له (12) رۆژه، تا ئێستا تووشبووى له‌مشێوه له ته‌واوى عێراق تۆمار نەکراوە.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆرپه‌یه، به قورسى تووشى كۆرۆنا بووه، هاوكات دایك و باوكیشى، تووش بوونه، له ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری چڕدایه، پسپۆڕە تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى کۆئەندامی هه‌ناسه‌دانیش، له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و كۆرپه‌یه‌ن.
ئه‌مڕۆ عێراق، (9883)، تووشبووى به كۆرۆنا تۆمار كرد، له‌نێویاندا (62) كه‌س، گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەمە لە كاتێكدایە، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، هۆشدارى تووندى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تایبه‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا، ژماره‌كانیش جێگاى هه‌ڵوه‌سته‌ن، کە پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
سەرچاوە: ئیلاف
ک.ب