دیارده‌ی فڕێدانی منداڵان له سووریا تادێت زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له 1ی شوباتی ئه‌مساڵ و به‌ر له‌كاتی بانگی شێوان له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌دێی حه‌زانوی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب له باكووری سووریا، ئیبراهیم عوسمانی ته‌مه‌ن 60 ساڵان له‌ناكاو چاوی به كۆرپه‌یه‌كی شیرخۆری بچكووك كه‌وت له نزیك ده‌رگای مزگه‌وتی "عوسمان بن عه‌فان".
ئه‌مه چیرۆكی یه‌كێك له كۆرپه و منداڵه فڕێدراوه‌كانه له سووریا و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی حوڕه، تا دێت دیارده‌ی فڕێدانی منداڵان له سووریا روو له هه‌ڵكشانه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، سێ هۆكار له پشت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه‌وه هه‌ن.
سه‌ره‌تا كه ئه‌و پیاوه به‌ساڵاچووه چاوی به كۆرپه‌كه كه‌وت، وایزانی مردووه، چونكه ئه‌وكات كه‌شوهه‌وا زۆر سارد بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، كۆرپه‌كه له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیدا بوو، به‌ڵام بێ دایك و باوك بوو و تا ئێستاش هیچ له‌باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و منداڵه و شوێنی له‌دایكبوونیشی نازانرێت.
عوسمان ده‌ڵێت: "كاتێك كۆرپه‌كه‌م دۆزییه‌وه، ته‌نیا جله‌كانی له‌گه‌ڵ بوون، گواستمه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی پزیشكی، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستییه‌كه‌ی دڵنیا ببمه‌وه، دواتر بردمه‌وه بۆ ناو چادره‌كه‌م و ئێستا بووه‌ته ئه‌ندامێكی نوێ له خێزانه‌كه‌م".
پیاوه به‌ساڵاچووه‌كه ناوی منداڵه‌كه‌ی ناوه "هیبه"، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "ئه‌مه هه‌یبه‌تێكه له‌خوداوه بۆم نێردراوه" و روونیكرده‌وه، ئێستا ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای "كه‌فاله‌ت" به‌خێوی ده‌كات نه‌ك له‌خۆگرتن "تبنی"، چونكه له‌خۆگرتن له‌ڕووی شه‌رعه‌وه "حه‌رامه".
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی له‌مشێوه‌یه نییه له ناوچه‌كانی باكووری سووریا، كه زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه ده‌ژین و زۆربه‌یان له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ژین، كه به‌درێژایی سنووری توركیا بوونیان هه‌یه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ده‌یان حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵان له‌و ناوچانه تۆماركراون، به‌تایبه‌ت كۆرپه‌ی شیرخۆر و به‌رده‌وام وێنه‌كانیان له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
زۆربه‌ی جاریش منداڵان له نزیك مزگه‌فته‌كانی شاری ئیدلب و ده‌وروبه‌ری ده‌دۆزرێنه‌وه، یان له نزیك پاركه گشتییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی جووڵه‌یه‌كی چڕی خه‌ڵكی تێدایه، وه‌ك بازاڕه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان.
به‌گویره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی حوڕه، به‌شێك له‌و منداڵانه به‌ر له دۆزینه‌وه‌یان گیانیان ده‌سپێرن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و دۆخه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه منداڵه‌كان تێیدا جێده‌هێڵرێن، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌یان له‌ژیان ده‌مێنن و له‌ناو خێزانێكی دیكه‌دا چانسێكی نوێ بۆ ژیان به‌ده‌ستده‌هێنن و له ژینگه‌یه‌كی نوێ په‌روه‌رده و گه‌وره ده‌بن، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌دۆزرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، "دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان بووه‌ته مه‌حاڵ".
زیادبوونی حاڵه‌ته‌كان:
به‌گوێره‌ی میدیاكاران، كه له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له باكووری سووریا فڕێ ده‌درێن، چاره‌نووسیان ده‌كه‌وێته ناو خێزانه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای ئیدلب، به‌بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان ئه‌و منداڵانه به‌ناوی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه زۆر هیچ گرنگییه‌كیان پێ نه‌داوه و فه‌رامۆشیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس مه‌حمود بكور ده‌ڵێت: تا ئێستا هیچ سه‌نته‌ر و خانه‌یه‌ك له ناوچه‌كه بۆ له‌خۆگرتنی منداڵانی فڕێدراو و دایك و باوك نادیار نه‌كراونه‌ته‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه، خێزانه‌كانی ئیدلب و ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌له‌ب كه‌فاله‌تی به‌خێوكردنیان ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی بكور، "فڕێدانی منداڵان له سووریا دیارده‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی نییه، به‌ڵكو سه‌رهه‌ڵدانی بۆ به‌ر له رووداوه‌كانی شۆڕشی سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2019ـه‌وه له ناوچه‌كانی باكووری سووریا رووی له زیادبوون كردووه و به ئاشكرا ئه‌وه‌مان تێبینی كردووه، به‌تایبه‌ت له ساڵی 2020، كه زیاتر له 30 حاڵه‌تی له‌وشێوه‌یه له ناوچه‌كه تۆماركراون".
له 9ی ئه‌م مانگه چالاكوانانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له ئیدلب دۆزینه‌وه‌ی كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوویان له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له نێوان شاره‌دێی باتبو و شاری سه‌رمه‌دای باكووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش دوایین حاڵه‌تی له‌مجۆره‌یه تۆماركرابێت، حاڵه‌تی پێشتریش له مانگی مارسی رابردوو بوو، كاتێك كۆرپه‌یه‌كی شیرخۆر له خانووێكی چۆڵكراو له شاری "جسر شغور" له‌وپه‌ڕی باكووری رۆژئاوای سووریا دۆزرایه‌وه.
رۆژنامه‌نووس بكور روونیكرده‌وه، ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه تۆمار ده‌كرێن، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، له‌كاتێكدا چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌ن و هیچ كه‌س پێیان نازانێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره.
به‌گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ساڵی رابردوو زۆرترین منداڵی دایك و باوك نه‌ناسراو دۆزراونه‌ته‌وه و تێكڕای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه مانگانه له نێوان 4 بۆ 5 حاڵه‌ته.
هه‌رچی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشه، وه‌ك بكور ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و رێژه‌یه كه‌مبووه‌ته‌وه و ئێستا مانگانه 3 حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵان تۆمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه ته‌نها هی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سێ هۆكاری سه‌ره‌كی:
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان "یونسێف" ده‌ڵێت: جه‌نگی سووریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژیان و داهاتووی نه‌وه‌یه‌كی منداڵان به‌په‌تێكی به‌رزه‌وه هه‌ڵواسرێت.
له راپۆرتێكدا كه دوای 10 ساڵ له شۆڕشی سووریا، له مارسی رابردوو بڵاویكرده‌وه، یونسێف جه‌ختی كرده‌وه، تا ئێستاش دۆخی زۆرێك له منداڵان و خێزانه‌كان به مه‌ترسی ده‌وره‌دراون، له‌كاتێكدا 90%ی منداڵان پێویستییان به هاوكاری مرۆییه و له 20%ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها به‌ر ساڵی رابردوو ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆخی باكووری سووریا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی ئاواره له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له دۆخی ترس و تۆقێندان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كان به‌هۆی توندوتیژی چه‌ندین جار رایانكردووه، هه‌ندێكیان تا ئێستا حه‌وت جار به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ئارامیدا رایانكردووه.
محه‌مه‌د حه‌لاج، به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی هه‌ماهه‌نگكارانی وه‌ڵامدانه‌وه له باكووری سووریا باس له‌وه ده‌كات، كه 3 هۆكاری جه‌وهه‌ری له‌پشت دیارده‌ی فڕێدانی منداڵان له ناوچه‌كه هه‌ن.
هۆكاری یه‌كه‌م به‌گوته‌ی جه‌لاج، شه‌پۆله‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئاواره‌بوون و كاریگه‌ریه‌كانیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی گه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌خته، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری كۆرپه تازه له‌دایكبووه‌كانیان بن.
حه‌لاج ئاماژه به‌وه ده‌دات، "هۆكارێكی دیكه به‌هۆی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعییه، وێڕای هۆكاری سێیه‌ك كه په‌یوه‌ندی به هاوسه‌رگیری چه‌كدارانی بیانی و ئافره‌ته ئاواره‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "چه‌كداره‌كان ره‌چه‌ڵه‌كێكی ناسراویان نییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن و دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كانیان یان جیابوونه‌وه‌یان، منداڵه‌كانیان فڕێ بده‌ن".
هیچ كۆت و به‌ند و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نییه:
له‌مچوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌نووس مه‌حمود بكور جه‌خت له قسه‌كانی حه‌لاج ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: هۆكارگه‌لێك هه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ژاری و دۆخی خراپی ئابوورییه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به چه‌كداره بیانییه‌كان، بكور ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیم به‌و ئافره‌تانه‌وه كردووه، كه به‌ناچاری منداڵه‌كانیان فڕێداوه و له هۆكاره هه‌ره دیاره‌كانیش هاوسه‌رگیریكردنیان بووه له‌گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوان تێبینی ئه‌وه‌م كردووه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی نه‌رێنییه".
له باكووری سووریا و به‌تایبه‌ت پارێزگای ئیدلب، به سه‌دان چه‌كداری بیانی هه‌ن، له‌وانه‌ش خه‌ڵكی ئیگۆر و هه‌ندێكی دیكه‌شیان چیچانی و ناوچه‌كانی قه‌وقاز.
ئه‌و چه‌كدارانه له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا هه‌وڵیانداوه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌كه ببن، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای لازقیه‌ی باكوور، كه به‌شی هه‌ره زۆریان كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
بكوری رۆژنامه‌نووس كه به‌دواداچوون بۆ پرسی منداڵه دایك و باوك نه‌ناسراوه‌كان ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه دایه: كاركردن بۆ به‌به‌ڵگه‌كردنی (تۆماركردنی) ئه‌و منداڵانه كارێكی گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كیشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت، چونكه وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و منداڵانه گه‌وره ده‌بن و پێویسته ناویان له تۆماری فه‌رمیدا هه‌بێت، ئه‌گینا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پشتڕاستكردنه‌وه‌یان نابێت".
پێشتریش روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ مه‌ترسی خۆی له باره‌ی دیارده‌ی فڕێدانی منداڵان له سووریا راگه‌یاندبوو و جه‌ختی كردبووه‌وه، "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات، كه نه‌هامه‌تییه‌كانیان ته‌نها له جه‌نگدا قه‌تیس ناكرێن، به‌ڵكو له سۆزی دایك و باوكیش بێبه‌ش ده‌بن".
له‌كاتێكدا ڤێرجینیا گامپا، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان و ملاملانێ چه‌كداره‌كان هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، كه ئه‌و منداڵانه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ رووبه‌ڕووی توندوتیژی و خراپی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ مافه‌كانیان ببنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌واوی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵی له سووریا سه‌رتاپای ژیانی خۆیان له وڵاتێك به‌سه‌ر بردووه، كه ململانێكان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیانزڕاندووه و جگه له جه‌نگ هیچ شتێكی دیكه نازانن.
H.B