پێنجسه‌د بێلایه‌نه‌كه‌ی كابرا
نزیكه‌ی ده ساڵه، بارێكی سایكۆلۆژی قورس و نامۆیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست كردوه. خوێنده‌واره‌كان له‌م حیزبه‌وه بۆ ئه‌وی تر، له‌م ئۆرگانی مه‌كته‌بی ئیعلامه‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگای سێبه‌ر ده‌ڕۆن و مووچه‌ی باش وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر خۆیان به‌لاوه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و ئه‌هلی و ئازاده...
نه‌خوێنده‌وار و دایعه‌كانیش وه‌ك شه‌للاتی و داشی دامه، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان پێ ده‌كرێ. جارێك وه‌ك مامۆستای بێلایه‌ن ده‌یانڕژێننه سه‌ر شه‌قام، كه‌چی كه به دوایشیدا ده‌ڕۆی مامۆستا نییه! جارێك وه‌ك زیندانیی سیاسی له‌سه‌ر شاشه ده‌یانگریه‌نن، كه‌چی كه لێی ده‌كۆڵیته‌وه جاش بووه و هه‌رگیز شاخی نه‌دیوه!
خه‌ڵكێكی زۆریان راهێنابوو، نان و ئاویان مه‌ده‌رێ، بیانڕه‌تێنه، ماندوویان بكه و ماف و داهاته‌كه‌یان بخۆ، به‌س تۆزێك رقت له پارتی بێت بۆیان و جنێوی باشیان بۆ بده به سه‌ركرده‌كانی پارتی، ئیتر ئه‌وان كێشه‌یان نامێنێت.
پێنجسه‌د كه‌س كه تێكڕایان به داهات و پاره‌ی سلێمانی مووچه‌ی باشیان وه‌رده‌گرت، به دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستانی باڵای یه‌كێتی، هیچ كارێكی فه‌رمی و میدیاییشیان نه‌كردووه جگه له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یج و عه‌ڕڕابی شۆڕشه‌كانی لاتگه‌ری و جنێودان، كه‌چی ده‌می هه‌ر كامێكیان بكه‌یته‌وه، وه‌ك مۆنتسكیۆی زه‌مانه پێتا هه‌ڵده‌شاخێت!
كامه له هه‌موو كه‌س جنێوفرۆشتر بووایه، كامه دایع تر و ده‌مپیس تر بووایه، ده‌كرایه شۆڕشگێڕ و رۆژنامه‌نووس و ئازادیخواز له‌و خه‌ڵكه. خوێنده‌واره‌كان فه‌رامۆش ده‌كران و لاته‌كان ده‌هێنرانه سه‌ر شاشه...
به هۆی قاچاخچێتی و هێنانی هه‌رچی خۆراك و ده‌رمانی به‌سه‌رچووه كه ساغیان ده‌كرده‌وه به‌سه‌ر شاردا، خه‌ڵكیان تۆشی ده‌یان جۆری شێرپه‌نجه كرد، كه‌چی ده‌شیان ویست نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بفرۆشن و ئه‌ویشیان لێ بكه‌ن به بازرگانییه‌كی حه‌رامی تر!
حیزب و كه‌سابه‌تیان تێكه‌ڵ كرد، مه‌بده‌ئیان گۆڕی بۆ مه‌بله‌غ. جنێویان له جێی لۆژیك دانا، هه‌ر كۆڵانه و ده‌یان په‌یج، هه‌ر شه‌قامێك سه‌دان مایك و هه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ند كۆنتێنه‌رێك مایكیان تیا هه‌ڵڕشت...
حكومه‌ت رووخاندنیان كرد به حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی به چێژ بۆ خه‌ڵكی. ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان به بیانووی بایكۆته‌وه به مامۆستایان داده‌خست و نه‌وه‌یه‌كی گێل و گه‌مژه‌یان له به‌رنامه‌دا بوو كه ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ خوله‌كانی ئاینده‌ی حوكمڕانییه‌كی پوچ.
ئه‌و سیستمه‌ی ده‌یوست هه‌موو شتێكی هه‌رێمه‌كه بڕوخێنێت، سایه و سیستم هه‌ڵته‌كێنێت، دیرۆك و توراسی كوردستان بكاته گاڵته‌جاڕی لای نه‌وه‌ی ئاینده، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو ئاینده‌یش بشێوێنن، نه‌ده‌بوو به‌و خێڕاییه داڕووخێن...
ئه‌و كه‌ره‌ی به پاره‌ی به‌فر كڕدرا، ئاو بردی و په‌نده كوردییه‌كه ڕاست كه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه گێڕانه‌وه‌ی به‌هایه بۆ شته له ده‌ستچووه‌كان، ئه‌و هه‌موو منداڵه نێردرایه خۆپیشاندانه ئاگرینه‌كانی بازرگانه‌كانه‌وه و تیاچوون، ئه‌و هه‌موو پرسه‌یه گێڕدرا و خوێنه‌كه‌ی نه‌درا، ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌م و له‌و ده‌كران، ئه‌و هه‌موو جنێوه‌ی به‌م و به‌و دران، ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی به نیشتمان و به ئاڵا و به سرود و قیه‌می نه‌ته‌وه‌یی كران، ئیدی ده‌بێت دووباره نه‌بنه‌وه!