ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانی بۆردومانکرد

ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی تەقیونەتەوە
ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانی بۆردومانکرد
ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانی بۆردومانکرد

K24 - هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانیان لە دەوروبەری حەلەب بۆردومانکرد.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەکی سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانیان لە ناوچەی سەفیرە لە دەوروبەری شاری حەلەب بۆردومانکرد.

رووانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، هیچ زانیارییەکی لەبارەی زیانی گیانی بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکە ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی تەقیونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر سوپای سووریا ئەنجامدراوە.

لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل، ئەوە یەکەمین هێرشی ئاسمانییە ئیسرائیل دژ بە سوپای سووریا ئەنجامیبدات.