داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند

بەهۆی تەقینەوەکە زیاتر لە 30 کەس کوژران
دیمەنێکی دوای تەقینەوەکە - فۆتۆ: aa
دیمەنێکی دوای تەقینەوەکە - فۆتۆ: aa

K24 – هەولێر

داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەغدا راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، خۆکوژەکە ناوی ئەبوحەمزەیە و خۆی لەنێو گردبوونەوەیەکی شیعەکان تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە خۆکوژییەکەی دوێنێی بازاڕی وحیلاتی ناوچەی سەدری بەغدا 35 کەس کوژران و زیاتر له‌ 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکانیشدا 12 منداڵ هەن.

دوای تەقینەوەکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لێکوڵینەوەی بەپەلە لە تەقینەوەکە بکرێت و ئەو بەرپرسانەش دادگایی دەکات، کە کەمتەرخەم بوونە.