9 کچی کورد دەیانەوێت ببن بە شاجوانی عێراق

29ی ئەم مانگە رێوڕەسمی کۆتایی هەڵبژاردنی شاجوان بەڕێوەدەچێت
9 کچی کورد دەیانەوێت ببن بە شاجوانی عێراق
9 کچی کورد دەیانەوێت ببن بە شاجوانی عێراق

K24 – بەغدا

ئامادەکارییەکان بۆ پێشبڕکێی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە هەولێر و بەغدا دەستی پێکردووە، 20 کچ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی عێراقەوە بەشداریان کردووە لەنێویاندا 9 کچیان کوردن، هەر یەک لەو کچانە کێبڕکێی بردنەوەی تاجی شاجوانی دەکەن و چەندین پڕۆژەیان ئامادەکردووە کە ئەگەر نازناوەکەیان بەدەست هێنا هەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن، بڕیارە لە 29ی تەموز رێوڕەسمی کۆتایی لە بەغدا بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی باڵای دادوەری نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت.