ئه‌نقه‌ره ئیدانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ماكرۆن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی چالاكییه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆنی كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانجۆ بیلگیچ ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا رایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ "رێكخراوێكی تیرۆریستی خوێناوی، كه ئه‌جێندای جیاخوازی هه‌یه، زیان به‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، كه له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا خستوونییه‌ته‌گه‌ڕ. هه‌روه‌ها زیانیش به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، راشیگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره له باره‌ی ئه‌و كرده‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له پێناو نه‌هێشتن و كۆتایهێنان به‌و رێكخراوه‌ش تێده‌كۆشێت.
پێشتر ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاندبوو، شاندێكی باڵایان سه‌ردانی كۆشكی ئه‌لیزێی كردووه و له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆنه‌وه پێشوازیان لێكراوه.