له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربان 3 یاریزانی یانه‌یه‌ك هاوسه‌رگیریان كرد
له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانی موسڵمانان 3 یاریزانی یانه‌ی زه‌مالیكی میسری زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریان سازكرد.
جه‌ژنی قوربان زیاتر به‌وه ناسراوه كه موسڵمان له‌و رۆژه‌دا قوربانی ده‌كه‌ن و خۆشترین و به له‌زه‌ترین خواردن ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پشووی جه‌ژنه بۆ 3 یاریزانی یانه‌ی زه‌مالیك بووه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه‌كان بێنن و بچنه قه‌فه‌زی زێرین.
یوسف ئیبراهیم كه به ئۆباما ناسراوه له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و ئه‌م وه‌رزه 9 گۆڵی له خولی نایابی میسری بۆ یانه‌ی زه‌مالیك تۆمار كردووه.
ئه‌م یاریزانه زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له هۆتێلێكی 5 ئه‌ستێره به ئاماده‌بوونی به‌شێك له یاریزانانی هاوڕێیه‌كانی ساز كرد، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئاماده بوو محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی به‌رگریكاری یانه‌ی زه‌مالیك بوو كه ئه‌ویش له هه‌مان سات و شوێن ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوو مونا ئه‌نجام دا كه یه‌كێكه له وه‌رزشكاره ناسراوه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان.
گۆڵپارێزی یانه‌ی زه‌مالیك محه‌مه‌د ئه‌بو جه‌به‌لی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ئه‌ویش له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شاجوانه‌كانی مه‌غریب ساز كرد به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هاوڕێ و خزم و كه‌سوكاری هه‌ردوولا.
یانه‌ی زه‌مالیك كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 27 یاری به كۆكردنه‌وه‌ی 61 خاڵ پێشه‌نگی خولی نایابی میسری گرتووه و به جیاوازی 11 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌هلی دووره كه له پله‌ی دووه‌م دێت، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌هلی به‌هۆی به‌شداریكردنی له چامپیۆنزلیگی ئه‌فریقیا 5 یاری دواخراوی هه‌یه.
یاریی داهاتووی یانه‌ی زه‌مالیك له رۆژی 6ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتیحادی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌بێت.