خەزعەلی هەڕەشە دەکات

"باڵێۆزخانەی چەند وڵاتێک هەوڵ بۆ شکسپێهێنان یان دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن"
قەیس خەزعەلی ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق
قەیس خەزعەلی ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق

K24 - هەولێر

ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق داعش بە دروستکراوی ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو دەزانێت.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە گوتەیەکدا هەڕەشەی لە داعش و هێزەکانی ئەمەریکا کرد و  رایگەیاند، هەموو لایەک دەزانێت "داعش دروستکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی کەنداوە".

لەبارەی هەڵبژاردنەکانیشەوە ئەمینداری میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق گوتی "باڵێۆزخانەی چەند وڵاتێک هەوڵ بۆ شکسپێهێنان یان دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن".