رووسیا بووە خاوەنی بەهێزترین سیستمی بەرگری ئاسمانی

مۆسکۆ، ڤیدیۆیی تاقیکردنەوەی سیستمی S-500 دژە فڕۆکەکانی بڵاوکردەوە
kurdistan24.net

K24 - مۆسکۆ

وەزارەتی بەرگری رووسیای فێدراڵ، دیمەنی ڤیدیۆیی تاقیکردنەوەی سیستمی S-500 دژە فڕۆکەکانی  بڵاوکردەوە، بەمەش رووسیا بووە خاوەنی بەهێزترین سیستمی بەرگری ئاسمانی جیهانی.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا، رۆژی 20/7/2021 لە کاپوستین یاری پارێزگای سەخالین، مووشەکە بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە.

 لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە "مووشەکەکە خێرایی حەوت جار لە خێرایی دەنگ زیاترە و دەتوانێت ئامانجی خۆی لە دووری 350 کیلۆمەتر بپێکێت.

 بە گوتەی کاربەدەستانی رووسیا، سیستمی S-500 توانای خستنەخوارەوەی بەهێزترین فڕۆکەکانی جیهانی هەیە لەهەر بەرزی و خێراییەکدا بن، بەرپرسانی سەربازی رووسیا دەڵێن: مووشەکەکان دەتوانن بەدووری 600 کیلۆمەتر بەدوای ئامانجەکەیاندا بڕۆن و  بیانپێکن.