دوو ساڵە 4500 کەس لە هەرێمی کوردستان چاوەڕێی چوونە حەج دەکەن

بەهۆی کۆرۆنا خەڵک ناتوانن سەردانی سعوودیە بکەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی سعوودیە، ئەمساڵ جگە لە ژمارەیەکی دیاریکراو، رێگە بە جێبەجێکردنی گشتی رێوڕەسمی حەج نەدا، دوای ئەنجامدانی تیروپشک لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی رابردووەوە نزیکەی چوار هەزار و 500 کەس چاوەڕێن دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێوربێتەوە، بۆ ئەوەی بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیە بکەن.

رێبوار یوسف، هاووڵاتییەکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو دوو ساڵە چاوەڕێیە لە دەرگای کەعبەی پیرۆزەوە سەردانی ماڵی خوا بکات، بەڵام کۆرۆنا بووەتە رێگر، لە ساڵی 2020 ناوی خۆی تۆمارکرد، بە تیر و پشک ناوەکەی گەڕایەوە و دەڵێ: "لە ساڵی 2009 لەگەڵ باوکم داواکاریمان پێشکەش کرد بۆ حەج، باوکم کۆچی دواییکرد و بە نەسیبی نەبوو، دواتر جارێکی داواکاریم پێشکەش کرد و ناوم گەڕایەوە، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا نەمتوانی ئەمساڵیش بچین".

هاوشێوەی رێبوار، زۆربەی موسڵمانان چاوەڕێن ئەو دۆخە ئاسایی بێتەوە کە بەهۆی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیە بکەن.