تەقەکەرێک لە سلێمانی دەستگیرکرا
K24 - سلێمانی
ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەسێکیان دەستگیر کرد کە لە شەقامی سالم تەقەی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "دوای ئەوەی کاتژمێر 2:25 خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی رادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێستا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی 1982) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".