هیچ وەرزشوانێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ ناکات

ئۆڵمپیکی تۆکیۆ
ئۆڵمپیکی تۆکیۆ

هیچ وەرزشوانێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ ناکات.

سبەی هەینی (23ـی یۆلیۆی 2021) بە بەشداریی نزیکەی 12 هەزار وەرزشوان ئۆڵمپیکی تۆکیۆ دەستپێدەکات بەبێ ئەوەی هیچ وەرزشوانێکی هەرێمی کوردستانی تێدابێت.

زیاتر لە 11 هەزار و 238 یاریزان لە 33 وەرزشی جۆراوجۆر کێبڕکێ لە 339 پێشبڕکێی جیاواز دەکەن تاکو مێداڵیای زێڕ یان سلڤەر یانیش برۆن بۆ وڵاتەکانیان بەدەست بهێنن، کە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ تاکو رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و 17 رۆژ دەخایەنێت.

چوار وەرزشوانی عێراق ئەمجارە بەشداریی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ دەکەن، کە محەمەد ریاز لە سەوڵلێدان، فاتیمە عەباس لە نیشانەشکێنی، تەها حوسێن لە راکردنی 400 مەتری و دانە حوسێن لە راکردنی 200 مەتری بەشداریی دەکەن.