لە دوو رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

"تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە"
شاری ھەولێر
شاری ھەولێر

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، لە ماوەی دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەولێر.

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، بە کوردستان24 راگەیاند "تا ئێوارەی دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 103 هەزار و 196 گەشتیار هاتوونەتە هەولێری پایتەخت".

گوتیشی: "چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە، چونکە هاتنی گەشتیار تائێستا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان بەردەوامە".