شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما به‌ڕێوه‌یه
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ده‌سته‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وای عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما به‌ڕێوه‌یه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، پله‌ی گه‌رما له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه.
کەشناسی عێراق، پێشبینیش ده‌كات تا رۆژی دووشه‌ممه پله‌ی گه‌رما به به‌رزی بمێنێته‌وه.