لە رانیە دوو کەس لەسەر دزیکردن لە ماڵان دەستگیر کران

تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان داناوە
تۆمەتباران
تۆمەتباران

K24 – رانیە

لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک هێزەکانی پۆلیس لە بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، دوو کەسیان دەستگیر کرد، کە تۆمەتبارن بە چوونە سەر ماڵان و دزیکردن لێیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، ئاشکرای کرد "تۆمەتباران پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە بەوتەی خۆیان، ئەوان چونەتە سەرماڵی هاووڵاتییەک و بەبڕی 1100 دۆلار دزییان لێکردووە. پۆلیس دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و کەمتر لە 24 کاتژمێر 2 کەس دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست گیراوە بەسەر 700 دۆلار و 38000 دیناری عێراقی و مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن)، تۆمەتباران کە بریتین لە ( ب.پ.ع ) لەدایکبووی ساڵی 2003 وە (ع.ک.ع)  لەدایکبووی (2001). بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".