فیگۆ: فلۆرێنتینیۆ پێرێز داوای لێبوردنی لێكردم
له باره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، لویس فیگۆی پورتوگالی و یاریزانی پێشووی ئه‌و یانه‌یه ئاشكرای كرد كه پێرێز داوای لێبوردنی لێكردووه.
لویس فیگۆ كه پێشتر له نێوان ساڵانی 2000 تا 2005 یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه گرینگی به‌و قسانه نادات كه له تۆماره ده‌نگییه‌كانی فلۆرێنتینیۆ پێرێز بڵاو كرایه‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌م بابه‌ته بۆ من كۆتایی هات، چونكه پێرێز په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و قسانه له دۆخ و كاتێكی جیاواز بووه و تۆش یه‌كێكی له ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی مێژووی یانه‌ی ریال مه‌درید.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز له تۆماره ده‌نگییه‌كان كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی El Confidencial بڵاوكرایه‌وه تێیدا دیڵێت: لویس فیگۆ هاوشانی رائول گۆنزالێز یه‌كێك بوون له خراپترن یاریزانه‌كانی مێژووی ریال مه‌درید و زۆر سه‌ربه‌كێشه بوونه.