"مێسی لـه كریستیانۆ باشتره"
مه‌یسن گرینوود ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، پێیوایه مێسی له كریستیانۆی یاریزانی یوڤێنتۆس باشتره، ده‌شڵێت: مێسی له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه.
مه‌یسن گرینوود هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یوناتید له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی گه‌وره‌یه و خاوه‌نی له‌شولارێكی به‌هێزه و یه‌كێكه له سه‌رسوڕهێنه‌رترین یاریزانی جیهان، به‌ڵام هه‌میشه كاتێك پرسیاری باشترینم لێ ده‌كه‌م، مێسی هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه ئه‌و یاریزانێكی جیاوازه، به‌تایبه‌تی له ڕووی ئه‌و هه‌موو نازناوه تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و ئارجێنتینا به‌ده‌ستهێناوه.
گرینوود گوتیشی: كاریگه‌ری رۆناڵدۆی به‌رازیلیم به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، زۆر په‌یوه‌ستم به‌و یاریزانه، زۆر سه‌یری شێوازی بڕینی یاریزانان و ئه‌و جوڵانه‌وه هونه‌رییانه ده‌كه‌م كه رۆناڵدۆی به‌رازیلی پێشكه‌شی ده‌كرد، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر شتی لێ فێربوومه.
مه‌یسن گرینوودی ته‌مه‌ن 19 ساڵان كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پێگه‌یشتووه و دوو وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له زۆربه‌ی یارییه‌كان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی مان یونایتد یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 105 یاری، 29 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه.