ئەوروپا دیپۆرتکردنەوەی ئه‌فغانییەکانی راگرت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌فغانستان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوى مرۆیی ئه‌وروپایی، بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، داوا ده‌كه‌ن، دیپۆرتکردنەوەی ئه‌فغانییه‌كان، لە وڵاتانی ئەوروپی، له‌سه‌رده‌مى تاڵیباندا، كۆتایی پێبهێنرێت، دواى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداری و شه‌ڕ، له‌م وڵاته زیادیكردووه.
رێكخراوى (فرانس تیر دازیل)ى فه‌ره‌نسى، رایگه‌یاند، بارودۆخى ئه‌فغانستان، رێگه به‌وه نادات، ئاواره‌كان بە زۆر بگه‌ڕێندرێنه‌وه، چونكه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.
روونیشیكرده‌وه، رۆژ دواى رۆژ، بارودۆخى ئه‌فغانستان به‌ره‌و خراپى ده‌چێت، چه‌كدارانى تاڵیبانیش، ده‌ستیانكردووه به ئازاردانى هاووڵاتیانى سڤیل.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانى فینله‌ندا و سوید، به‌ده‌م داواكاری حكومه‌تى ئێستاى ئه‌فغانستان هاتن، بڕیاریاندا، پەنابەرە ئه‌فغانییەکان، دیپۆرت نەکەنەوە، جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپایی، ناردنەوەی ئه‌فغانییه‌كانیان، راگرت.
رێژه‌ى په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى له وڵاتانى ئه‌وروپادا، (%10.6) پێكدێنن، بە دووه‌م گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ى پەنابەرانی ئه‌وروپا، دواى سوورییه‌كان، ئەژمار دەکرێن.
سەرچاوە: cnn
ک.ب