كێشه‌كانی پێرێز قوڵتربوونه‌وه و یاریزانێكی دیكه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتن ده‌كات
به‌رگریكارێكی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی كێشه داراییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كات و به‌رپرسانی یانه‌كه‌شی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه یانه‌كه جێبهێڵێت.
فێرلاند مێندی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن به به‌های 48 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ روویكرده ریال مه‌درید، ئێستاش دوای ته‌نیا 2 وه‌رز له تێپه‌ڕبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، فێرلاند مێندی به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له ریال مه‌درید بڕوات، به‌وپێیه‌ی ئێستا ئه‌و به‌رگریكاره فه‌ره‌نسییه ساڵانه 5 ملیۆن یۆرۆی له ریال مه‌درید وه‌رگرتووه، ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی دۆخی دارایی یانه‌كه بڕیاردراوه مووچه‌كه‌ی بۆ 10% كه‌مبكرێته‌وه و ببێته 4 ملیۆن و نیو یۆرۆ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، مێندی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردبوو مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن، كه‌چی ئه‌وان كه‌میان كرد، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م به‌رگریكاره بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌درید بدات.
مێندی به ڕه‌سه‌ن سه‌نیگالییه، به‌ڵام یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات، پێشتر له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له كۆی 70 یاری بۆ ریال مه‌درید 3 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه، له كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كات كه سێرخیۆ رامۆس له یانه‌كه رۆیشتووه و ڤارانیش به رێژه‌یه‌كی زۆر له جێهێشتنی یانه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.