وه‌رزشكارێك له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ژاپۆن هه‌ڵاتووه
جۆلیوس سیكیتولیكۆ، پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆگه‌ندایه بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ گه‌شتی ژاپۆنی كردووه، دواتر خۆی له شاندی وڵاته‌كه‌ی دزیوه‌ته‌وه و ڕایكردووه و نامه‌یه‌كیشی له دوای خۆی بۆ هاوڕێیه‌كانی جێهێشتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا، جۆلیۆس كه پێشتر له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا مێدالیای زێری له به‌رزكردنه‌ویه قورسایی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ گه‌یشتووه‌ته ژاپۆن، شاندی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له هۆتێل جێهێشتووه و نامه‌یه‌كی له دوای خۆی بۆ هاوڕێیه‌كانی جێهێشتووه و نووسیویه‌تی: "ناگه‌ڕێمه‌وه وڵاته‌كه‌م، ده‌مه‌وێت لێره له تۆكیۆ كارێك بۆ خۆم بدۆزمه‌وه، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی منیش با هه‌مووی بۆ هاوژینه‌كه‌م بێت".
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه ئه‌و وه‌رزشكاره ڕایكردووه و خۆی له شاندی وڵاته‌كه‌ی ونكردووه، پۆلیسی ژاپۆن به دوایدا گه‌ڕان و به‌پشتبه‌ستن به كامیرای چاودێری جۆلیۆسیان له ناوچه‌ی یوكایتشی دۆزییه‌وه كه 170 كیلۆمه‌تر له شاندی وڵاته‌كه‌ی دووركه‌وتبووه‌وه.
دواتر باڵیۆزخانه‌ی ئۆگه‌ندا له وڵاتی ژاپۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پێویسته به زووترین كات جۆلیوس ده‌ستگیر بكرێت و ڕه‌وانه‌ی ئۆگه‌ندا بكرێته‌وه.