دهسهڵاتدارانی ئێران هێزیان بهرامبهر خۆپیشاندەران بهكارهێنا
K24 - ههولێر:
رێکخراوی "هیومان رایتس ۆوچ" رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هێزیان لە دژی خۆپیشاندەرانی خوزستان بەکارهێناوە و بهو هۆیهوه 3 كهس له خۆپیشاندهران كوژراون و دهیانی دیكهش برینداربوون.
رێکخراوی "هیومان رایتس وۆچ" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هێزیان لە دژی خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستان بەکارهێناوە، کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین هاتبوونە سەرشەقامەکان.
رێکخراوەکە داوای لە تاران کردووە، لێکۆڵینەوەی شەفاف لە کوژرانی 3 خۆپیشاندەر بکات و کێشەی بێئاوی ئەو پارێزگایەش چارەسەر بکات.
لە 15ی تەممووزەوە بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، خۆپیشاندان لە پارێزگای خوزستانی ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش 3 کەس لە خۆپیشاندانەکان کوژراون و دەیانی دیکەش دەستگیرکراون.