باعه‌درێ.. له رووداوێكی هاتووچۆ 7 كه‌س بوونه قوربانی

K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا، كه كاتژمێری 2ی ئه‌مشه‌و له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان دهۆك و باعه‌درێ روویداوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر دوو شوفێر كه پێكدادانه‌كه‌یان كردووه، له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 5 سه‌رنشینیش برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون، به‌ڵام یه‌كێك له برینداره‌كان برینه‌كه‌ی سه‌خته و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.

د.ی