3 سه‌ربازی عێراقی له په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی سنووری نێوان عێراق و سعودیه‌یان داوه له سنووری قه‌زای روتبه له پارێزگای ئه‌نبار، له په‌لاماره‌كه‌دا 3 سه‌ربازی عێراقی كوژران.
عیماد مه‌شعه‌ل، قائیمقامی قه‌زای روتبه رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی سنووری له شارۆچكه‌ی روتبه‌ی سنووری نێوان عێراق و سعودیه‌یان داوه، به‌و هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی عێراقی و چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شایر كوژراون.
گوتیشی: "له‌و په‌لاماره‌دا دوو سه‌ربازی دیكه‌ی عێراقی برینداربوونه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی داعش‌یش كوژراوه.
شارۆچكه‌ی روتبه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016ـه‌وه ئازاد كراوه، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش جارێكی دیكه چه‌كدارانی داعش هێرش تیرۆریستی دژی سوپای عێراق له‌م شارۆچكه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
د.ی