قەدەغەی ھاتووچۆ له پارێزگای ورمێ راگەیه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان، ھاتووچۆ له پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان قەدەغە كرا.
ئەمرۆ ھەینی (23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ورمێ رایگەیاند، پێنج شاری پارێزگای ورمێ لە دۆخی سووری تەشەنەكردنی كۆرۆنادان و رۆژانە نزیكەی 700 كەس تووشی كۆرۆنا دەبن، بۆیە بڕیاریانداوە كە بۆ ماوەیەكی نادیار رێگەكانی پارێزگای ورمێ دابخەن.
له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه تا ئێستا له ئێران 3.62 ملیۆن كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 88 هه‌زار و 63 تووشبووی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.ی