به‌له‌مێك به (45) سه‌رنیشنه‌وه له نزیك دورگه‌یه‌كی یۆنان نقوم بوو

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی بڵاویكرده‌وه، به‌له‌مێك كه 45 په‌نابه‌ری سووری به نایاسایی بۆ ئیتاڵیا ده‌گواسته‌وه، ژێرئاو كه‌وت، به‌ڵام 36 كه‌س له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه رزگاركراون و هێشتا گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كان به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌له‌مێك به نایاسایی له دووری 161 میلی ده‌ریایی له رۆژئاوای ناوچه‌ی "كاش" نزیك دورگه‌ی "كاستیلۆریزۆ"ی یۆنان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژێر ئاو كه‌وت، كه 45 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، گه‌ڕانیش به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و گه‌ڕان و رزگاركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ریاوانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی توركیا ئێواره‌ی دوێنی ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی "كریت"ی یۆنان ژێر ئاو كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، به‌رپرسی كه‌شتییه‌كی بازرگانی كه له شوێنی رووداوه‌كه بووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌له‌مێك كه په‌نابه‌رانی سووری ده‌گواسته‌وه، وزه‌ی لێبڕاوه و به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وای ده‌ریاوه نقوم بووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، كه‌شتییه بازرگانییه‌كه 36 سه‌رنشینی به‌له‌مه نقومبووه‌كه‌ی رزگاركردووه، كۆپته‌رێكی یۆنانیش 5 كه‌سی دیكه‌ی رزگاركردووه.
ئاشكراشی كرد، فڕۆكه‌یه‌ك و دوو كه‌شتی جه‌نگیی ده‌ریاوانیی توركیا به‌دوای ونبووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه چوار كه‌شتی بارزگانی یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
د.ی