كۆرۆنا له عێراق.. نزیكه‌ی 9 هه‌زار حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 34 هه‌زار و 764 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 905 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه هه‌زار و 296 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 66 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زار و 205 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 535 هه‌زار و 848 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 167 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 394 هه‌زار و 536 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 123 هه‌زار و 145 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 684 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 250 هه‌زار و 452 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B