مێركل: پێم وا نییه توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، توركیا پێشوازى له ژماره‌یه‌كى زۆری په‌نابه‌رانى سووریا كردووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى نێوانى توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپایه.
مێركل راشیگه‌یاند، ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره په‌ره پێبدات، به‌ڵام پێم وا نییه توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
روونیشیكرده‌وه، توركیا كارێكى زۆر گرنگى به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره سوورییه‌كان، ئەنجامداوە، هیواخوازین به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌هۆكاری ناكۆكییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان، تایبەت بە قوبرس، رێگر ده‌بن، كه توركیا بچێته ریزى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئارامگرتن بۆ توركیا زۆر گرنگه، تاوه‌كو كێشه‌كانى لەگەڵ یۆنان، چاره‌سه‌ر بێت.
مێركل، داواشى له وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، به‌رنامه‌كانیان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران، ئاسانكاری تێدا بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له وڵاته‌كانیان به‌ره‌نگاری تووند و تیژى ده‌بنه‌وه، ئه‌میش به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
سەرچاوە:cnn
ک.ب