له پشووى جه‌ژنى قوربان تاڵیبان 100 هاووڵاتى مه‌ده‌نیان كووشتووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، سەبارەت بەو زانیارییانه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، باسی له كۆنتڕۆڵكردنى %90 ی سنووره‌كانى ئه‌فغانستانى كردووه، سەرلەبەری دوورن له راستی، سنووره‌کان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تن.
فوئاد ئامان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، ئه‌و زانیاریانەی کە بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
پێشتر، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، رایانگه‌یاندبوو، هه‌ریه‌ك له ده‌روازه سنوورییه‌كانى سه‌ره‌كى، له‌گه‌ڵ (ئێران، تاجیكستان، توركمانستان و پاكستان)یان، كۆنتڕۆڵ كردووه.
ئامان، روونیشیكرده‌وه، هێزه فەرمییەکانی ئه‌فغانستان، هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانیان له‌به‌رده‌سته، وێڕاى شار و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، ئەوانیش لە ژێر كۆنتڕۆڵى سوپاى ئه‌فغانستانە.
ئاماژه‌شیپێكرد، هه‌ر شوێنێك له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت، یه‌كه‌م كار كه بیكه‌ن، وێرانكردنى ژێرخانى گشتیه، خه‌ڵكى ئه‌فغانستانیش ناچار ده‌كه‌ن، كه رابكه‌ن و شوێنى خۆیان جێبێڵن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئه‌فغانستان، بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، له‌كاتى پشووى جه‌ژنى قوربان، له شارۆچكه‌ى (سه‌بین بۆلداک)ی هاوسنوور له‌گه‌ڵ پاكستان، (100) هاووڵاتى مه‌ده‌نیان كووشتووه.
سەرچاوە:روسيااليوم
ک.ب