به‌رپرسانی عێراق ره‌خنه له هه‌ڵوێسته‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی عێراق، ره‌خنه له جموجۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی جنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبەتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له عێراق، ده‌گرن و رایدەگەینن: پلاسخارت پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌ركی پلاسخارت، ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه و رۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق، ده‌بینێت و بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ هاوکاریکردنی عێراق کاردەکات.
كاری جنین پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، رووبه‌ڕووی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی عێراق، به ئاشكرایی، داوای دانانی سنوورێك بۆ كاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌ركی پلاسخارت، ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه، رۆڵی نێوه‌ندگیر، له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق، ده‌بینێت، بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن و پێخستن و گێرانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتداری، لەو وڵاتە ، کاردەکات.
فاڵح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، ئاماژەیپێکرد: پلاسخارت، رۆڵی پیشه‌یی خۆی تێپه‌ڕاندووه، بووه‌ته كارتێك له گۆڕه‌پانی سیاسی دا.
فه‌یاز، به زمانێكی ره‌خنه‌وه بۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند: ئێمه پێویستمان به رۆڵی پیشه‌ییانه‌ی ئێوه‌یه، نه‌ك كارتێك له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا.
له لایه‌كی دیكەوە، عزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسه‌تمه‌داری شیعه، ره‌خنه له رۆڵی پلاسخارت ده‌گرێت، روونیکردەوە: نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و نهێنی، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵات ده‌كات.
شابه‌نده‌ر، له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوا ده‌كات، سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی پلاسخارت، دابندرێت، چونكه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه و ده‌ستێوه‌ردان له دۆخی ناوخۆیی عێراق ده‌كات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن، له نێوان به‌رپرسانی عێراق و جنین پلاسخارت، رووده‌دات، به‌ڵكو چه‌ندین جاری دیكه، به هۆی ره‌خنه گرتن له ره‌فتاره‌كانی هه‌ندێ له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ناكۆكی له نێوان پلاسخارت و به‌رپرسانی عێراق، به تایبه‌ت سه‌رانی میلیشیاكان، روویداوه.
کاردانەوەی بەرپرسانی شیعە، لە قسەکانی پلاسخارت، تەواو جیاوازە، لە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گلەیی و رەخنە و پێشنیارەکانی پلاسخارت، پێچەوانەی بەغدان، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، لە ناو جەرگەی هەولێر، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له عێراق، له كۆنفرانسێكدا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی و حزبی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی پلاسخارت، به زمانی ره‌خنه گووتاره‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه، به سینگفراوانییه‌وه گوتاره‌كه‌ی وه‌رگیرا، و رووبه‌رووی ره‌خنه نه‌بووه‌وه، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی عێراق، كه ره‌خنه‌یان له جموجۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی پلاسخارت، هه‌یه، هەمیشە هێرشی دەکەنە سەر، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ،ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه و له عێراق رۆڵی نێوه‌ندگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بینێت.
جنین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامى"، رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، به‌شداری كاریگه‌ری ده‌بێت له رێكخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه بڕیاره له (10ى تشرینى یه‌كه‌م)ى ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، زانیارییه‌كان ناڕوونن، پێشهاته‌كانیش مه‌ترسیدارن، به‌ڵام قبوڵیشى ده‌كه‌ین، ئێمه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى، به‌شداری له رێكخستنه‌كانى كاروبارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و راستگۆیانه بێت.
ک.ب