نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پێش هاتنى هەر رووداوێکی سرووشتى پێویستە وڵاتان زەنگی ئاگاداركردنه‌وه دابنێن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری سه‌باره‌ت به‌م هه‌موو لافاو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه دا، كه له ناوچه جیاوازه‌كانى جیهان، روو ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژى فه‌رمى، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، سكرتێرى گشتى، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر هێڵدایه، كه رووداوى سرووشتیان لێ رووداوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بارانی بە لێزمە، له‌جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ده‌بێته هۆكاری دروستكردنى مه‌ترسی و لافاو و كاره‌ساتى سرووشتى.
رێكخراوى جیهانى، بۆ دیاریكردنى پله‌ى گه‌رمى و رووداوه سروشتییه‌كان، ئاماژەیپێکرد، به‌هۆی گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا، رووداوه سرووشتیە مه‌ترسیداره‌كان، زیاد ده‌بن.
ئه‌و رێكخراوه، راشیگه‌یاند، ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمییه‌ى كه رووى له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكاى باكوور و ئه‌و بارانە به خوڕه‌ى ئه‌وروپا و چین، له مێژوودا، تۆمار نه‌كراوه، ئاماژه‌یه بۆ گۆڕ‌انى ئاو وهه‌واى جیهان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ى كه له كه‌ش و هه‌وادا، دروست بووه، ته‌نها پێویستى به‌وه هه‌یه، وڵاتان سیستمى زه‌نگى ئاگادارکردنەوە، دابنێن، بۆ زانینی مرۆڤ، له پێش هاتنى هه‌ر رووداوێكى سرووشتى، هیچ وڵاتێكیش له‌م كاره‌ساتانه به‌ده‌ر نابێت.
سەرچاوە: ماڵپەری فەرمی نەتەوەیەکگرووەکان
ک.ب