دووشه‌ممه‌ کازمی لە واشنتنە

له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانى  نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئەمەریکا ده‌كات
مسته‌فا كازمى لە واشنتن/ ئەرشیف
مسته‌فا كازمى لە واشنتن/ ئەرشیف

K24- هه‌ولێر:

جین بساكى، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه‌، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌كات.

راشیگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ى گەڕی چواره‌مى گفتوگۆكانى  نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌ردانى واشنتن ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، یەکلایی بکرێتەوە،.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش بڵاویانكرده‌وه‌، عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن، كه‌ تا كۆتایی ساڵ، سوپاى شه‌ڕكه‌رى ئه‌مه‌ریكا، عێراق جێده‌هێڵێت، ته‌نها ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى مه‌شقپێكردن نه‌بێت، بۆ راهێنانى سه‌ربازانى سوپای عێراق، ده‌مێننه‌وه‌.

سەرچاوە: روسيااليوم

ک.ب