عێراق پێنجەم گەورەترین دابینکەری نەوتی خاوە بۆ چین

رۆژانە 828.333 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین دەکات
نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - هەولێر

بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی گومرگی چین، عێراق پێنجەم هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەو وڵاتە.

لە نوێترین داتاکانی ئەو فەرمانگەیەدا هاتووە، لە مانگی حوزەیراندا چین بڕی 9 ملیۆن 363 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە 10 وڵات هاوردەکردووە.

لە داتاکاندا هاتووە، سعوودیە و رووسیا لە هەناردەکردنی نەوت بۆ چین پارێزگاریان لە پێگەکانیان کردووە، بە جۆرێک لە مانگی حوزەیراندا، سعوودیە ملیۆنێک و 680 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، رووسیاش  ملیۆنێک و 551 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەناردە کردووە.

هەر لە داتاکاندا هاتووە، عوممان سێیەم و ئەنگۆلا لە پلەی سێیەم و چوارەمدان، عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە رۆژانە 24 ملیۆن و 850 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە 828.333 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.