پرسی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق لە کۆشکی سپی یەکلایی دەکرێتەوە

بایدن و کازمی لە کۆشکی سپی، تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن
کۆشکی سپی
کۆشکی سپی

K24 - هەولێر

دووشەممەی داهاتوو 26/7/2021، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق تاوتوێ دەکەن.

جین ساكى، گوته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه‌، جۆو بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات.

 گوتیشی "له‌ چوارچێوه‌ى گەڕی چواره‌مى گفتوگۆكانى  نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، كازمى سه‌ردانى واشنتن ده‌كات و پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، یەکلایی دەکرێتەوە".

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمەریکاش لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە گفتوگۆی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لە رۆژانی داهاتوودا، بەشێک لە ئەنجامی گفتوگۆکان ئاشکرادەکرێن.

لەلای خۆشییەوە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامی شاندی عێراق لە واشنتن گوتی، بەلایەنی ئەمریکایان راگەیاندووە، عێراق چیتر پێویستی بەهێزەکانی ئەمەریکا نییە،

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامی شاندی عێراق ئاشکراشی کرد، 31ی کانوونی یەکەمی 2021، هێزەکانی ئەمەریکا دەست بەکشانەوە دەکەن.