پشیله زیاتر له سه‌گ تووشی كۆرۆنا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له ماڵپه‌ڕی "تایله‌ر ئاند فرانسیس ئۆنلاین" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌راورد به سه‌گ، پشیله زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌كه‌دا سامپڵیان له خوێنی 239 پشیله‌ی ماڵی و 510 سه‌گی ماڵی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند دژه‌ته‌نیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شیان درووست ده‌بێت، له توێژنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه 8%ی پشیله‌كان و كه‌متر له 1%ی سه‌گه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون.
هینا لی، زانای بایه‌لۆجی له زانكۆی "مینیسۆتا" گوتی: "ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان زۆربه‌ی جار ده‌بنه هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌ندێك نه‌خۆشییه گوزراوه‌كان، بۆیه پێویسته ئه‌و ئاژه‌ڵه ماڵییانه‌ی ده‌بنه هۆی بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان، دیاریبكرێت، به تایبه‌تی بۆ په‌تای كۆرۆنا، كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كایگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵانیش ده‌بێت".
ئه‌وه‌ی له توێژنه‌وه‌كه زانراوه، ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیش تووشی كۆرۆنا ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كه به سووكی نه‌خۆش بكه‌ون.
ئه‌نجیلا بۆسكۆ، توێژه‌رێكی بواری پزیشیكییه له زانكۆی ویلایه‌تی "كۆلۆرادۆ"ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تامز" گوتی: "هێشتا سه‌رسامم به‌وه‌ی پشیله به ئاسانی تووشی كۆرۆنا ده‌بێت، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "سینس ئه‌لێرت"، پێناچێت ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان ببنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ، به‌ڵام ده‌كرێت مرۆڤ نه‌خۆشییه درمه‌كان بۆ ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان بگوازنه‌وه.
د.ی