به‌هۆی سیناریۆیه‌ك رۆژنامه‌وانێكی ئه‌ڵمانیا له كارده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
خانمه رۆژنامه‌وانێكی ئه‌ڵمانی، به‌هۆی ئاشكرا بوونی سیناریۆكه‌ی، گوایه هاوكاری لێقه‌وماوانی لافاوی ناوچه‌ی باد مۆنسته‌رئایفڵی ئه‌ڵمانیای كردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
سوزانا ئۆلین، خانمه په‌یامنێری كه‌ناڵی ئار تی ئێڵی ئه‌ڵمانیا، به‌ر له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بچێته سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه، به‌شێكی جه‌سته‌ی خۆی له قوڕ وه‌رداوه، بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشان بدات هاوكاری لێقه‌وماوانی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سیناریۆكه‌ی ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی سوزانا له په‌خشی راسته‌وخۆ باسی له‌وه كردبوو كه هاوكاری لێقه‌وماوانی كردووه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كاتێك سوزانا قوڕ و لیته‌ی پاشاوه‌ی لافاوه‌كه له‌خۆی هه‌ڵده‌سوێت و سیناریۆكه‌ی ئاشكرا ده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ش له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی دۆیچه ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانی، كارگێڕی كه‌ناڵه‌كه دواتر به سیناریۆكه‌ی زانیوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كاره ته‌نیا سیناریۆیه‌ك بووه، به‌ڵام تا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیی سوزانا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و كاته‌ی قوڕ له‌جه‌سته‌ی خۆی ده‌سوێ، هیچ كاردانه‌وه و رێكارێكی به‌رامبه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه نه‌گرتووه‌ته به‌ر.
"Zahlreiche prominente Helfer packen ebenfalls mit an und unterstützen die Menschen vor Ort tatkräftig. Eine von ihnen ist Susanna Ohlen (39)."https://t.co/3saW2cIJ53 pic.twitter.com/h5IHpgYdUZ
— Argo Nerd (@argonerd) July 22, 2021