راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێكی هاوبه‌شدا داوا له مامۆستایان ده‌كه‌ن، خۆیان له پۆرتاڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی تۆمار بكه‌ن، تا به زووترین كات به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن.
له راگه‌یندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، كاری له‌پێشینه‌ی پێدانی ڤاكیسنی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان ده‌بێت و هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك له هه‌فته‌دا بۆ مامۆستایان ته‌رخان ده‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستییەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:
(https://vac.health.digital.gov.krd)
بۆئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.
وەزارەتی تەندروستی — وەزارەتی پەروەردە
24 ی 7 ی 2021