له دووهمین رۆژی ئۆڵمپیكی تۆكیۆ 8 مێدالیای زێڕ دابهش كرا
له دووهمین رۆژی ئۆڵمپیكی تۆكیۆی 2020، ههشت مێدالیای زێڕ له ملی پاڵهوانان كرا، چین زۆرترین مێدالیای له دووهمین رۆژ بهدهستهێنا، ههڵبژاردهكانی، ژاپۆن، كۆریای باشوور، كۆسۆڤۆ و ئێرانیش مێدالیای زێڕیان بهدهستهێنا.
چین له بهرزكردنهوهی قورسایی مێدالیای زێڕی بهدهستهێنا
هۆو ژیهۆ خانمە پاڵەوانی چینی توانی وڵاتەکەی بکاتە خاوەنی دووەمین مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ.
لە رکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی قوڕسایی بۆ خانمان لە کێشی 49 کیلۆگرامی هۆو ژیهۆی چینی توانی 94 کیلۆ بەرز بکاتەوە و ریکۆردێکی نوێی ئۆڵمپی تۆمار کرد پێش ئەوەی لە پێشبرکێی نەتر 116 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە و لەم پێشبرکێیەش توانی ریکۆرد تۆمار بکات و پێش میرابای هیندی کەوتەوە کە توانیبووی 115 کیلۆگرام بەرزبکاتەوە، لەلایەن خۆشیەوە ئایسای ئیندۆنیسی مێدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
خانمێكی چین یهكهمین مێدالیای بۆ وڵاتهكهی بردهوه
یانگ کیان خانمە وەرزشوانی چینی یەکەمین مێدالیای زێڕی لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە نیشانشكێنی 10 مەتری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
یانگ جگە لە بردنەوەی پلەی یەکەم ریکۆردێکی نوێی ئۆڵمپی تۆمار کرد و زیاتر لە 251 خاڵی کۆکردەوە و پێش ئاناستازیای رووسی کەوتەوە کە ئەم وەرزشوانە لە ژێر ئالای ئۆڵمپی بەشداری دەکات.
له لای خۆشییهوه، نینا کریستنی وەرزشوانی سویسری مێدالیای برۆنزی له نیشانهشكێنی بەدەستهێنا.
یانگ مێژووی بۆ خۆی تۆمار کرد و یەکەمین مێدالیای زێڕی بۆ چین لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بەدەستهێنا و مێدالیاکەی لەلایەن تۆماس باخی سەرکۆ لێژنەی ئۆڵمپی نێودەوڵەتی لە مل کرا.
پاڵهوانێكی توونس پاڵهوانێكی كۆریای باشووری شۆك كرد
لە رکابەرییەکانی تایکواندۆی پیاوان لە کێشی 58 کیلۆگرام، محەمەد جندۆبی توونسی رووبەڕووی جۆنگ جانگی کۆریای باشوور و پاڵهوانی ساڵی 2019 بووەوە و یارییەکەشی لێبردەوە.
جندۆبی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی و بەمەش یەکەمین مێدالیای بۆ توونس مسۆگەر کرد و لە یاریی کۆتایی بەلایەنی کەمەوە مێدالیای زیو دەباتەوە.
جۆكۆڤیچ له یهكهمین ههنگاودا براوه بوو
جۆکۆڤیچی سڕبی پۆلێنکراوی یەکەمی جیهان لە یەکەم تاقیکردنەوەی له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ رووبەڕووی هۆگۆ دیلیێنی پۆلێنکراوی 139ـی جیهان بووەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی بە دوو سێتی شەش دووی هاوشێوە بردەوە و تەنیا 63 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوهی گەیشتنی بە قۆناغی دووەم مسۆگەر بکات، لە قۆناغی داهاتووشدا جۆکۆڤیچ رووبەڕووی لینارد شترۆڤی ئەڵمانی دەبێتەوە.
خانمه بچووكهكهی ئۆڵمپیك ماڵئاوایی كرد
هند زازای سووری کە تەمەنی تەنیا 12 ساڵە و بە بچووکترین وەرزشوانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ دادەنرا كه له دهستپێكی ئۆڵمپیكی تۆكیۆ ماڵئاوایی كرد.
هند زازا لە قۆناغی یەکەمی تۆپی سەرمێز رووبەڕووی لیو جیای خانمە یاریزانی نەمسایی و 39 ساڵان بووەوە و یارییەکەی بە چوار سێتی بێبەرامبەر دۆڕاند کە یارییەکەی نێوانیان 24 خولەکی خایاند.
دوای یارییەکە زازا بەهۆی دۆڕانی لە یارییەکە فرمێسکی رشت و گریا, بەڵام بە گیانێکی وەرزشی پیرۆزبایی لە رکابەرەکەی کرد و سێلفیان بەیەکەوە گرت.
زازا دەبێتە بچووکترین وەرزشوان لەوەتەی ئۆڵمپیکی بارسێلۆنای 1992 بەشداری رکابەرییەکان بکات، کە ئەو کاتە کارلۆس فرۆنتی ئیسپانی لە یاریی سەوڵ لێدان تەمەنی تەنیا یازدە ساڵ بوو بەشداری کرد.