مسته‌فا كازمى ده‌ستگیركردنی پلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی شاری سه‌دری راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستگیركردنی پلانداڕه‌ژه‌ران و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر بازاڕی وحه‌یلاتی شاری سه‌در له به‌غدا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مسته‌فا كازمی دووپاتیكرده‌وه، "فرمیسك و ژانی دڵی خه‌ڵكی ئێمه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شاری سه‌در رێگای ئێمه و مناره‌ی ئێمه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه تیرۆرستییه ترسنۆكه ئه‌نجام بده‌ین، كه پلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌ری هێرشه سته‌مكارییه‌كه‌ی سه‌ر بازاڕی وحه‌یلات بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه تیرۆرستییه رووبه‌ڕووی یاسا و گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێنه‌وه و ده‌كرێنه په‌ند و عیبره‌ت بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژكاره تاوانبار و چه‌په‌ڵه‌كان، ره‌حمه‌ت بۆ شه‌هیدانی عێراق، سزا بۆ تاوانباران".
جێگای ئاماژه‌یه له 19ی ئه‌م مانگه له هێرشێكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر بازاڕی وحه‌یلاتی شاری سه‌در له به‌غدا، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون، كه ژماره‌یه‌كیان ئافره‌ت و منداڵ بوون.
بازاڕی وحه‌یلات یه‌كێكه له بازاڕه میللییه جه‌نجاڵه‌كان و به یه‌كێك له بازاڕی ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌ناسرێت، كه داهاتێكی سنوورداریان هه‌یه.
H.B