لە ترسی رەشەبا چین لە ئامادە باشیدایە
K24 - هەولێر:
دواى رەشەبا و بارانى به خوڕ لە تایوان، چین، ته‌واوى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى راگرت، داواى له كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان كرد، لە ترسی گەیشتنی رەشەبای (INFA)، كه‌ناراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى چین، چۆڵ بکەن.
فه‌رمانگه‌ى كه‌شوهه‌واى چین، بڵاویكرده‌وه، پێشبینى ده‌كرێت، سبه‌ى، ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ى كه له تایوانه‌وه به خێرایی (155) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، هه‌ڵیكردووه، بگاته ناوچه‌ى چیجیانگ، له چین.
ئاژانسى ده‌نگوباسى چین، راشیگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاریداوه، قوتابخانه و بازاڕ و كۆمپانیاكان، له چیجیانگى رۆژهه‌ڵاتى چین، دابخات.
رۆژنامه‌ى چیجیانگ ده‌یلى، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و باران و ره‌شه‌بایه‌ى كه پێشبینى كراوه بگاته رۆژهه‌ڵاتى چین، به رێژه‌ى %90 گه‌شته ئاسمانییه‌كانى راگرتووە، داواش کراوە هه‌موو ئه‌و كه‌شتییی و بارهه‌ڵگرەکانی به‌نده‌رى یانگشانی سەر بە شه‌نگه‌هاى، چۆڵی بكه‌ن، كه به قه‌ره‌باڵغترین به‌نده‌ر داده‌نرێت، له جیهاندا.
ئاژانسى شه‌نگەهاى، ئاماژه‌یپێكردووه، هه‌موو گه‌شته‌كانى رێگاى میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له شه‌ممه‌وه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه، راده‌گیرێن، چونكه خێرایی ئه‌و ره‌شابه‌یه‌ى كه پێشبینى بۆ كراوه بگاته رۆژهه‌ڵاتى چین، له نێوان( 89 تاوه‌كو 102) كیلۆمه‌ترده، له كاتژمێرێكدا.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب