وه‌لائی: پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی – عێراقی نابین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی گرووپی چه‌كداری سه‌یدولشوهه‌دای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێك نابین، كه له‌لایه‌ن شاندی دانوستانكاری عێراقی له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ده‌رێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشی به "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان" ناو برد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، وه‌لائی نووسیویه‌تی: "ئه‌م چه‌ند رۆژه ئاستی شه‌رمه‌زاری به‌خشینی سه‌روه‌ری عێراق به ده‌ره‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكای داگیركا‌ر بێ شه‌رمانه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به پاساوی "خۆشه‌ویستی بۆ عێراق"، نه‌ك ته‌نیا ده‌یه‌وێت ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری عێراق درێژ بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به پیاده بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان بێت!".
سه‌باره‌ت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كه مه‌به‌ستی فوئاد حوسێنه و پۆسته‌كه‌ی له پشكی كورده و كاره‌كته‌رێكی دیاری گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی – عێراقییه، ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی ئه‌وی به "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان" ناوبردووه و به گوته‌ی خۆی، "فوئاد حوسێن به نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل، هه‌موو گه‌ل! به پیاو، ئافره‌ت و شه‌هیده‌كان، به تایبه‌تیش به نوێنه‌رایه‌تی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا، داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه له زه‌وی و ئاسمانه‌كه‌مان بمێنێته‌وه".
له تویته‌كه‌یدا ئه‌مینداری ئه‌و گرووپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت، نووسیویه‌تی: ئێمه ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م/ نابێت یه‌ك سه‌رباز یان یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئه‌مه‌ریكی یان به‌ریتانی یاخود هه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه و هه‌ر هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی له‌ناو خاكی عێراق بمێنێت.
دووه‌م/ ئێمه په‌یوه‌ست نین به هیچ به‌ڵێنێك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دانوستانكار به نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌درێت، ئه‌گه‌ر به فه‌رمی داوای ده‌رچوونی هه‌موو داگیركاره‌كان له‌ناو خاكی عێراق نه‌كه‌ن و كار له‌و پێناوه‌دا نه‌كه‌ن.
سێیه‌م/ به‌رپرسیارێتی خوێنڕشتن و بێڕێزییه‌كان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌واج به مانه‌وه‌ی هێزی داگیركا‌ر ده‌ده‌ن.
چواره‌م/ بۆ توركه‌كان ده‌ڵێن: به هاتنی پیاده چانسی خۆتان تاقی بكه‌نه‌وه، ده‌بینن چۆن قاچی منداڵه‌كانتان ده‌بڕینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیار له ئه‌مه‌ریكای گه‌وره‌تان بكه‌ن.