رێگه‌كانی دابه‌زاندنی فشاری خوێن به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان
K24- هه‌ولێر:
ماریا بۆیارینۆفا، پزیشكی پسپۆڕ له بواری دڵ له تاقیگه‌ی زانستیی نه‌خۆشییه ناكوشنده‌كان له په‌یمانگه‌ی ماسۆفی رووسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ده‌كرێت كێشه‌كانی فشاری خوێن به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه دا، گرنگترین هۆكار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر فشاری خوێن هه‌یه، كێشی زیاده و گوتی: زیادبوونی كێشی له‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری هۆرمۆنه رژێنه‌كان و كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌كات، كه دواجار ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای ئه‌مه‌ش كێشی زیاد كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كۆلیسترۆڵ و رێژه‌ی شه‌كر له خوێن هه‌یه و بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش، پێویسته پێكهاته‌ی كالۆری له خواردن كه‌م بكرێته‌وه و پارێزگاری له هاوسه‌نگی ئاو له له‌ش بكرێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌و پزیشكه هیچ راسپارده‌یه‌كی بۆ زیاده‌ڕۆییكردن له خواردنه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌داوه كه فشاری خوێنیان به‌رزه، به‌ڵام گوتی: پێویسته له وه‌رزی زستان مرۆڤ رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م 1.8 لیتر ئاو و شله‌مه‌نی بخواته‌وه و له وه‌رزی هاوینیشدا 2.3 لیتر.
ئه‌و پزیشكه داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه فشاری خوێنیان به‌رزه، رۆژانه له 5 گرام زیاتر خوێ به‌كارنه‌هێنن و گوتی: ده‌كرێت له بری خوێ زه‌رده‌چیوه، سیر و هێل به‌كار بهێنن و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته له به‌رهه‌می تورشیاته‌كان، ماسی بر‌ژاو و سجووق دوور بكه‌ونه‌وه و خۆمان له خواردنی شه‌ربه‌ت، شیرنه‌مه‌نی، چه‌وری و قه‌یماغ به‌دوور بگرین، چونكه ئه‌و جۆره خواردنانه رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كریان تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زیاده‌ڕۆییكردن له خواردنه‌وه‌ی كافایین ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
ئه‌و پزیشكه روونی كرده‌وه، "دوایین زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه قاوه كاریگه‌ری ئه‌رێنی و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌سه‌ر سیسته‌می كاركردنی دڵ و لووله‌كانی خوێن دروست ده‌كات، بۆیه راسپارده‌م ئه‌وه‌یه، كه رۆژانه كوپێك یان دوو كوپ قاوه بخۆنه‌وه، ده‌شتوانن له‌جیاتی قاوه چای گیایی یان چای سوور یاخود هینده‌با، كاكاو یانیش ئاو بخۆنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: راهێنانی هه‌وایی وه‌ك پاسكیلسواری، مه‌له‌وانی و رۆیشتنی خێرای پیاده زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی فشاری خوێنیان هه‌یه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وپه‌ڕی زۆر راهێنانكردن نابێت هه‌فتانه له 5 كاتژمێر زیاتر بێت، وێڕای كردنی هه‌ندێك راهێنانی هێز.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیدان به نووستنی ته‌ندروست كرده‌وه، كه به‌لایه‌نی كه‌م نابێت له 8 كاتژمێری رۆژانه كه‌متر بێت و رێنمایی ئه‌وه‌شی دا، پێویسته مرۆڤ كۆنترۆڵی هه‌ڵچوونی ده‌روونی خۆی بكات، ئه‌گینا به‌هۆی تێری خوێن به‌و هۆرمۆنانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌سته‌مه.
سه‌رچاوه: نوفوستی