سه‌گێكى بچووك منداڵێك له هێرشى گورگ ده‌پارێزێت
K24 - هەولێر:
لیلى كوان، خه‌ڵكى شاری تۆرینتۆی كه‌نه‌دایه، خاوه‌ن سه‌گێكى (6) ساڵانه، له‌پڕ گورگێك هێرش ده‌كاته سه‌ر منداڵێك، ئەو سه‌گه‌ی لیلی، منداڵەکە له چنگى گورگه‌كه، رزگار ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه، لیلى كوان، رایگه‌یاند، شانازى به سه‌گه بچووكه‌كه‌م ده‌كه‌م، كه توانى ئه‌و منداڵه له مردن رزگار بكات، دواى رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ش، سه‌گه‌كه كه ناوى میسییه،(8) برین به جه‌سته‌یدا دروست بووە، له ئێستادا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ڤێته‌ننه‌ری چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت.
View this post on Instagram